به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عارف تەیفور، ئەندامی کادری رێبەری حیزبی دیموکراتی هەرێمی کورردستان و بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگه له ناوچەی شەڕی خازر به ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای وت: کوردەکان بەنیازن ئەو ناوچانەی (دەرەوەی هەرێمی کوردستان) که له بندەستی داعش رزگاریان کردووه به جێ نەهێڵن چونکە ئەم ناوچانه هی کوردن.
ناوبراو زیادی: هەرچی ئێمەین دەڵێین ئەو ناوچانەی وا ئازادی دەکەین هی هەرێمی کوردستانه، بەڵام بەغدا دەڵێ هی عێراقه، دەی باشه ئێمەش ئەم ناوچانه گل نادەینەوه.
عارف تەیفور وێڕای ئاماژه به گیان له دەستدانی 14 پێشمەرگه لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ناوچەی خازر وتی: ئێمه بۆ ئازادکردنی وڵاتی خۆمان خوێنمان بەخشیوه، هەر هەموو ئەم ناوچانه هی کوردستانه بەڵام عەرەبی تێدا نیشتەجێیه. ئێمه ئەم ناوچانه ڕادەست ناکەینەوه.
ڕۆناد مەنسوور، توێژەری بونیادی کارەنگی لەمەڕ ئامانجی کوردەکان له گرتنی ناوچەی باکووری پارێزگای نەینەوا دەڵێ: کوردەکان له پارێزگای نەینەوا بۆیان هەیه بڵێن دەی باشه، ئێمه ئەم ناوچانه ڕادەست دەکەینەوه بەڵام له بەرامبەردا شتێکمان دەوێ. کەواته ئەمانه ئەم کێشه وەک هەلێک دەقۆزنەوه.
ناوبراو پێی وایه کوردەکان ئاماده نین بەشگەلێک له شار و گوندەکان وەکوو کەرکووک و بەشگەلێک له پارێزگای نەینەوا که له بندەستی داعش دەربازیان کردووه، بیدەنەوه به دەوڵەتی عێراق.....
کۆتایی کورتە نامە/310